دوکانەکانی چاککردنەوەی موەلیدە بەرناکەون
گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و بێ کارەبایی موەلیدەی هێنایەوە مەیدان
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و بێ کارەبایی موەلیدەی هێنایەوە مەیدان و دوکانەکانی چاککردنەوەی موەلیدە بەرناکەون.
وەستا رزگار ئەحمەد لە سلێمانی قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “بەهۆی ئەم وەزعەوە و لە دوێنێوە کە کارەبا تێکچوو، ئیشمان زۆر بووە و لۆدێکی زۆرمان بۆ دروست بووە”.
“موەلیدە کە لە ماڵەوە داتنا و ئیشت پێنەکرد، پاترییەکەی دەمرێ و کێشەی بۆ دروست دەبێ، ئەوانەی بۆمان هاتوون، زیاتر پلاکیان تێکچووە و کێشەی کارەباییان هەیە”، وەستا رزگار وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تەنانەت موەلیدەی کۆنیش دەستناکەوێ و خواستی زۆر لەسەر ئەو ئامێرە دروستبووە.
دوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران، وەزارەتی کارەبای هەرێم پێدانی کارەبای نیشتمانی بۆ 10 بۆ 12 کاتژمێری رۆژانە کەمکردەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری