لە پارشێوەوە چیى روویدا؟

ترەمپ نەورۆز و “13 بەدەر”ی لە ئێرانییەکان تاڵ کرد

964+

وریا فەتاح

بە کوژرانى عەلى خامنەیى، ئێران 13 بە دەر و نەورۆزى لە ئێرانییەکان تاڵکرد، بەرپرسانى ئێرانیش هەڕەشە دەکەن، ترەمپیش دەڵێت: دانیشن بەدەردى خۆتانەوە.

لە پارشێوەوە چى روویدا:

کاتژمێر 4:30ـى ئەم بەیانییە، تاران بە فەرمی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی و چوار لە گەورە فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکەی راگەیاند.

لیستی کوژراوە باڵاکان:

جگە لە رێبەری باڵا، ئەمانە کوژراون:

عەبدولڕەحیم موسەوی: سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان.
محەمەد پاکپور: فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران.
عەلی شەمخانی: سکرتێری ئەنجومەنی بەرگری.
عەزیز نەسیرزادە: وەزیری بەرگری.
دۆخی ناوخۆی ئێران:

حکومەتی ئێران 40 رۆژ ماتەمینی و هەفتەیەک پشووی راگەیاند، بەمەش جەژنی نەورۆز، رەمەزان و سێزدەبەدەر لە هاوڵاتییان تاڵ بوو. لە شەقامەکانیشدا دوو ئاراستە دەبینرێت؛ بەشێک لە خەڵک دڵخۆشن و بەشێکی تریش خەمبار و کۆستکەوتوو.

هەڕەشەی تۆڵە و کاردانەوەکان:

عەلی لاریجانی: “جەرگتان دەسوتێنین، بەم نزیکانە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کاتی بۆ هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێ پێکدەهێندرێت.”
محەمەد باقر قالیباف: “خۆمان بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادە کردووە و وەڵاممان دەبێت.”
دۆناڵد ترەمپ: لە “تروس سۆشیاڵ”ەوە هەڕەشەی توند دەکات و دەڵێت: “جووڵە بکەن کارێکتان پێ دەکەم با بە دەواری شڕی نەکردبێت.”

عێراق ماتەمینی راگەیاند:

حکومەتی عێراق سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە سەرانسەری وڵات راگەیاند و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی تاران کرد، هاوکات هۆشداری دا لەوەی ناوچەکە بەرەو ئاستێکی مەترسیداری توندوتیژی دەڕوات.

ئێران کوژرانی عەلی خامنەیی پشتڕاستکردەوە و 40 رۆژ ماتەم...

ئێران کوژرانی عەلی خامنەیی پشتڕاستکردەوە و 40 رۆژ ماتەمینی راگەیاند