عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و فوئاد حسێن وەزیری درەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا - وێنە؛ ئەرشیف
حوسێن و عه‌راقچی قسه‌یان كرد
ئێران بۆ عێراق: ته‌نیا هه‌ندێك ئامانجی سه‌ربازیی سنووردار ده‌كه‌ینه ئامانج
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ شەممە هەڵوێستی پتەوی عێراقی لەدژی پەرەسەندنی چالاکییە سەربازییەکان له ناوچه‌كه دووپاتکردەوە، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش ئاشكرای كردووه، ئه‌وان چه‌ند ئامانجێكی سه‌ربازیی سنووردار له ناوچه‌كه ده‌كه‌نه ئامانج.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێت، “فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشتووە، لە میانی پەیوەندییەکەدا وەزیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جەختی لەوە کردەوە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لە خۆی، ئاماژەی بەوەدا کە وەڵامدانەوەی ئێران بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکاتە ئامانج، لە چوارچێوەی ئەوەی کە بە مافی بەرگریکردن لە خۆی وەسفی دەکات.
روونیشی کردەوە کە “ئەم هێرشانە ئەو وڵاتانە ناکەنە ئامانج کە تێوەگلاون، بەڵکو تەنیا شوێنە سەربازییە سنووردارەكان ده‌كه‌نه ئامانج.
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق له لای خۆیه‌وه جەختی لە هەڵوێستی تۆکمەی عێراق لە دژی پەرەسەندنی کردەوەی سەربازی دووپاتکردەوە، “جەنگ ناتوانێت ببێتە ئامرازێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، و گفتوگۆ و کەمکردنەوەی توندوتیژی نوێنەرایەتی باشترین رێگایە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان بە شێوەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بپارێزێت”.
چاودێرانی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌و گفتوگۆیه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئێران به‌وه لێكده‌ده‌نه‌وه، كه ئێران به ناراسته‌وخۆ به عێراقی وتووه، چه‌ند ئامانجێك له ناو عێراق ده‌كه‌نه ئامانج.
له وه‌ڵامی هێرشی ئیسرائیل و ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، ئێرانیش كۆمه‌ڵه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكای له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری خۆی كرده ئامانج.