راگەیەندراوێک لە سوپاوە

سوپاى ئیسرائیل: ئێران خەریکى بوژاندنەوەى بەرنامە ئەتۆمییەکەى بوو کە لێماندا

964+

وریا فەتاح

سوپای ئیسرائیل (IDF) وردەکاری نوێی دەربارەی هێرشە هاوبەشەکانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دەیان ئامانجی سەربازییان پێکاوە.

ئیسرائیل دەڵێت ئەم هێرشانە وەک وەڵامێک بووە بۆ هەوڵەکانی تاران بە مەبەستی “بوژاندنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و بەرهەمهێنانی مووشەک.”

بەپێى راگەیەندراوی سوپای ئیسرائیل، ئۆپەراسیۆنەکە “هاوبەش، فراوان و بەهێز” بووە و ئامانجی سەرەکی لێدانی بنکەکانی “رژێمی ئێران” و لەناوبردنی ئەو هەڕەشانە بووە کە مەترسین بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل.

ئاماژە بەوەش کراوە کە لە مانگەکانی رابردوودا هەماهەنگییەکی ورد و چڕ لە نێوان سوپای ئیسرائیل و سوپای ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی ئەم هێرشە هەبووە.

سوپای ئیسرائیل چەند خاڵێکی وەک پاساوی هێرشەکە خستووەتە ڕوو:

دوای جەنگەکەی حوزەیرانی 2025، تاران دەستی کردووە بە “قایمکردن، پاراستن و شاردنەوەی” بنکە ئەتۆمییەکانی.
تاران پڕۆسەی دروستکردنی مووشەکی بالیستی خێراتر کردووە و گەیاندوویەتیە “دەیان مووشەک لە مانگێکدا.”
تۆمەتبارکردنی ئێران بە بەردەوامبوون لە دابینکردنی پارە، مەشق و چەک بۆ گروپە هاوپەیمانەکانی لەسەر سنوورەکانی ئیسرائیل.
ئێستا سوپای ئیسرائیل لە دۆخی “ئامادەباشی تەواو” دایە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک لە هەر بەرەیەکی شەڕەوە. لیوا ئەیال زەمیر، سوپاسالاری ئیسرائیل، لەگەڵ فەرماندە باڵاکان کۆبووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنەکە “تا ئەو کاتەی پێویست بێت بەردەوام دەبێت.”

مووشەکەکانی ئێران گەیشتنە ئیسرائیل؛ یەکێکیان بەبێ زیا...

مووشەکەکانی ئێران گەیشتنە ئیسرائیل؛ یەکێکیان بەبێ زیان تێکشکێندرا