"لە ئامادەباشیداین"
ئێران: هێرشى پێچەوانە ئەنجام دەدەین
964+
وریا فەتاح
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی وردەکاریی زیاتری لەبارەی هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هێزە چەکدارەکانیان لە ئامادەباشیدان بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل.
بەپێى راپۆرتەکەی تەسنیم:
دوای هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل، هێزە چەکدارەکانی ئێران خۆیان خستووەتە دۆخی ئامادەباشییەوە بۆ ئەنجامدانی هێرشی پێچەوانە بۆ سەر ئیسرائیل.
لە هێرشەکانی ئەم بەیانییەدا، چەند مووشەکێک لە شوێنی جیاجیای پایتەخت کەوتوونەتە خوارەوە، بە دیاریکراوی ناوەڕاستی شاری تاران کراوەتە ئامانج.
دەنگی تەقینەوەکان تەنیا لە تاران نەبووە، بەڵکو لە شارەکانی دیکەش وەک (ئەسفەهان، قوم و کرماشان) دەنگی تەقینەوە بیستراوە.
ئاژانسەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە ئەم هێرشە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل بووە.