بە زیاتر لە 152 ملیۆن دینار

گوندێکی قەرەداغ بە کارەبای نیشتمانی رووناک دەکرێتەوە

964+

شۆڕش قادری

گوندی میرغوزار لە قەزای قەرەداغ سەربە پارێزگای سلێمانی بە کارەبای نیشتمانی رووناک دەکرێتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، به‌ بڕی زیاتر له‌ 152 ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی (8%)ـی داهاتی کارەبا، تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەگەیەنرێتە گوندی میرغوزار لە قەزای قەرەداغ.

لە پڕۆژەکەدا دوو محاویلەی 400 کەی ڤی ئەی یارمەتیدەر بۆ محاویلەی ژمارە  (8) لەسەر فیدەری (265) و هەردوولاینی محاویلەی (3 + 4) دادەنرێن.

بودجەی پڕۆژەکە 152 ملیۆن و 590 هەزار دینارە و بڕیارە لە 60 رۆژدا لەلایەن کۆمپانیای هێزی تیشک جێبەجێ بکرێت.

دوو قەزا و چوار ناحیە کارەبایان دەبێت بە 24 كاتژمێری

دوو قەزا و چوار ناحیە کارەبایان دەبێت بە 24 كاتژمێری

ژمارەیەک هاوڵاتی لە قەرەداغ: کارەبا نییە ئیستنساخ بکەی...

ژمارەیەک هاوڵاتی لە قەرەداغ: کارەبا نییە ئیستنساخ بکەین