لە زانکۆکانی هەرێم خوێندوویانە

دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دادەمەزرێن

964+

توانا نەقی

دەرچووانی دوو ساڵی بەشە پزیشکییەکان و تەندروستی زانکۆکانی هەرێم کە خەڵکی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن لە وەزارەتی تەندروستی عێراق دادەمەزرێن.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوە زانستی هەرێم نووسراوێکی فەرمی بە ژمارە 3828 و بە رێکەوتی 24.2.2026 بڵاوکردووەتەوە، تیادا باس لە نوسراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق دەکات کە داوای لە زانکۆکان کردووە ناوی ئەو دەرچوانەیان بۆ بنێرن لە ماوەی پێنج رۆژدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەرچووەکان تەنیا ساڵەکانی 2022 -2023 و 2023 -2024 دەگرێتەوە و فەرمانگی کارگێڕی دەرچوونیان بە زمانی عەرەبی و بە پی دی ئێف بنێردرێت لە لەلاین کۆلێژ و پەیمانگەکانیانەوە.

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەگەر لە ماوەی پێنج رۆژدا و لە دوای ئەو نوسراوە ناوەکان نەنێردرا بۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەوە زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگاکان بەرپرسیارن لە دانەمەزراندنی ئەو دەرچووانە.

وێنەی نوسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم: 

دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دادەمەزرێن

خوێندنی باڵا بۆ دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان: فەرمانی دە...

خوێندنی باڵا بۆ دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان: فەرمانی دەرچوون ئامادە بکەن