بەفر و باران کۆتایی هات و کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە
کەشوهەوا
پلەکانی گەرما دادەبەزن و نمەبارانیش دەبارێت
964+
توانا نەقی
بە پێی پێشبینی کەشناسی بۆ ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە دەبێت لە زۆربەی کاتەکان، پێشبینی نمە بارانی کورتخایەن و هەندێ کات لەسەر ناوچە شاخاویەکان بارانی مامناوەند و هەورە تریشقە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، لە هەندێک لە ناوچەکان ئەگەری نمە باران هەیە و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، رۆژی پێنجشەممە 26.2.2026 لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەک بۆ سەر ناوچەکە گۆڕانکاری لە کەش دروست دەبێت بە باران بارین و نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما، هەروەها بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاویە سنووریەکان.
ئەمڕۆ سێشەممە 24.2.2026
خێراى با / لەسەرخۆ بە گشتی (5-10) کم / کاتژمێر هەندێ کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی (20)کم/کاتژمێر لە هەندێ ناوچەی کاریگەر بە ناجێگیری کەش
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ.بەرزترین پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ سێشەممە:
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی![]()
لە شەختەی بەیانییانەوە بۆ نمەبارانی شەو؛ کەشوهەوا دەگۆڕێت