كه‌شێكی ئیمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی
له ناحیه‌ی سیته‌ک به‌یه‌كه‌وه به‌ربانگیان كرده‌وه
964+
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا
له ناحیه‌ی سیته‌ك له سلێمانی، ئه‌م ئێواره‌یه هاوڵاتیان به‌یه‌كه‌وه به‌ربانگیان كرده‌وه و رۆژوویان شكاند.
مهلارهحیم هاوڵاتییه‌كی سیته‌كه و به 964ی وت، هه‌موو ره‌مه‌زانان چه‌ند جارێك به‌یه‌كه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر، كه 700تا 800 كه‌س ده‌بن، به‌ربانگ ده‌كه‌ینه‌وه و كه‌شێكی خۆش و ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه.
به قسه‌ی مهلارهحیم، ناحیه‌ی سیته‌ك جگه له باخه‌كانی، زیاتر له هه‌زار ماڵیشی تێدایه و زۆربه‌یان ئێوارانی ره‌مه‌زان به‌یه‌كه‌وه رۆژوو ده‌شكێنن و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا