کارەبای سلێمانی:
“بۆیلەرەکانتان پاک بکەنەوە بۆ ئەوەی پارەی کارەباکەتان کەمتر ببێتەوە”
964+
شۆڕش قادری
پێویسته ساڵانه هیته‌ری ناو بۆیله‌ره‌كانتان پاک بکەنەوە بۆ ئەوەی کارەباتان بۆ بگەڕێتەوە و پارەی کارەباکەتان کەمتر ببێتەوە، ئەمە پێشنیازی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانییە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڤیدیۆی پاکککردنەوەی بۆیلەرێکی کارەبایی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “به تێپه‌ڕبوونی كات ئه‌و ئاوه‌ی له‌ناو بۆیله‌ردایه، ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی کلس به چوارده‌وری هیته‌ره‌كه‌دا، به‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای هیته‌ره‌كه دروستده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك دره‌نگتر ئاوه‌كه‌ی ناوی گەرم ده‌بێت، هەربۆیە بڕێكی زۆرتر کارەبا سه‌رف ده‌كات.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، باشتره ساڵانه بۆیلەر پاكبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌بایه‌كی كه‌متری پێویست بێت بۆ ئاو گه‌رمكردن و خەرجی کارەبا كه‌متر بێت.