سەروو 71 دۆلارە

نرخی نەوت رووی لە دابەزین کرد

شۆڕش قادری

دوای بەرزبوونەوەکانی هەفتەی رابردوو ئەمڕۆ نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردووە و هەر بەرمیلێک سەروو 71 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئه‌مڕۆ دووشەممە 23.2.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ 71 دۆلار و 0.3 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەڕێژەی 1.02٪ دابەزیوە.

هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساس به‌ 65 دۆلار و 71 سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ دەکرێت و ئەویش بەڕێژەی 1.16٪ دابەزیوە.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخى نەوت بەشێکى پەیوەستە بە گفتوگۆ و گرژی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و هەروەها گەیشتنى  كەشتی فڕۆكەهەڵگری گەورەی جێڕاڵد فۆرد بۆ كەناراوەكانی مەغریب.