یەک خێزانن

تەرمى سێ کەسەکە گەیشتنەوە کەلار؛ ئێوارەى ئەمڕۆ بە رووداوى هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

964+
میلاد جەلال- گەرمیان

کەمێک لەمەوبەر، تەرمی ئەو سێ ئەندامەی خێزانێک کە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان لە نزیک دەربەندیخان گیانیان لەدەستدا، گەیشتنەوە شاری کەلار و بڕیارە هەر ئەمشەو ئەسپەردەی خاک بکرێن.

دوای تەواوبوونی رێکارە پزیشکییەکان و توێکاری بۆ تەرمەکانیان، کەمێک لەمەوبەر هەرسێ تەرمەکە گەیشتوونەتەوە کەلار، بڕیارە لە “مزگەوتی تەقوا” نوێژیان لەسەر بکرێت و دواتر لە مەراسیمێکی سپاردەی خاک بکرێن.

ئێوارەى ئەمڕۆ، لە بەرامبەر گوندی “بیرکێ” لە قەزای دەربەندیخان، ئۆتۆمبێلێکی خێزانێکی خەڵکی کەلار وەرگەڕا و کەوتە ناو گۆمێکی ئاوەوە.
لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا چوار کەس هەبوون (ژن و پیاوێک کە هاوسەری یەکترن، لەگەڵ خوشکی پیاوەکە و منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان).

بەپێی زانیارییەکانی 964، ئەو سێ کەسە گەورەیە لە ناو ئاوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، بەڵام منداڵە چوار ساڵانەکە رزگاری بووە، چونکە پێش ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە بکەوێتە ناو گۆمەکە، منداڵەکە لە جامی ئۆتۆمبێلەکەوە فڕێدراوەتە دەرەوە و تەنها بە سووکی بریندار بووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح