هاوڵاتیانی سلێمانی پێداویستی به‌ربانگ ده‌كڕن
“ئه‌گه‌ر پاره‌ت پێ نه‌بێت به‌رنامه‌ی ره‌مه‌زانت تێكده‌چێت”
964+
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا
ئه‌م نیوه‌ڕۆیه‌ی چوارشه‌ممه، هاوڵاتیان له سلێمانی خه‌ریكی كڕینی شرینی و پێداویستی به‌ربانگن و چاوه‌ڕێن رۆژی یه‌كه‌می ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ به‌خۆشی تێپه‌ڕێنن، هاوڵاتییه‌كیش ده‌ڵێت، به‌رنامه‌م هه‌یه بۆ رۆژانی ره‌مه‌زان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاره‌ت پێ نه‌بێت به‌رنامه‌كه‌ت تێكده‌چێت.
محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم، هاوڵاتییه‌كی قسه‌خۆشی سلێمانییه و له‌گه‌ڵ كڕینی شه‌ربه‌تی مێوژ بۆ مایكی 964 قسه‌ی كرد و وتی، “ره‌مه‌زان كه‌شێكی خۆش و تایبه‌تی هه‌یه، من به‌رنامه‌م بۆ ئه‌م مانگه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر موچه له كاتی خۆی نه‌درێت به‌رنامه‌ی ژیانت تێكده‌چێت”.
ئه‌و هاوڵاتییه‌ی سلێمانی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ره‌مه‌زان مانگێكی خۆش و پڕ به‌ره‌كه‌ته، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات وای له‌و خه‌ڵكه كردووه له هه‌موو شت بێزاربێت، چونكه له سێ چوار مانگدا یه‌ك موچه دراوه، ئیتر خه‌ڵك نازانێت چی له‌و پاره‌یه بكات و چۆن مه‌سروفی خۆی بكات.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا