كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تى كاره‌با خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ى كێشه‌یه‌كی كاره‌بایه... وێنه: وه‌زاره‌تى كاره‌با
كاره‌بای سلێمانی
کارەبای نیشتمانی دەگەیەندرێتە گوندێکی قەزای چوارتا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كاره‌بای سلێمانی راگه‌یاند، کارەبای نیشتمانی دەگەیەندرێتە گوندێکی قەزای چوارتا و پڕۆژه‌كه خه‌ریكه ته‌واو ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌بای سلێمانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18.2.2026 بڵاویكرده‌وه، پڕۆژەی گەیاندنی کارەبا بە گوندی ئالەک به بڕی زیاتر له (185) ملیۆن دینار، كه لەسەر بودجەی (8%)ی داهاتی کارەبا لەلایەن کۆمپانیا به‌ركێو جێبەجێ دەکرێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، له پڕۆژه‌كه‌دا (90) ستوون دانراون، کە (67)یان پەستان بەرزە و (24)یان نۆ مەترییە لەگەڵ راکێشانی (8000) مه‌تر تەلی پەستان بەرز (ACSR) و دانانی محاویلەیەکی (100) كه‌ی ڤی ئه‌ی و هەڵواسینی (270) مەتر تویست کێبڵ.
“ئێستا نزیکەی (95%)ـی پڕۆژه‌كه جێبەجێکراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا کارەبا دەگاته گونده‌كه”، كاره‌بای سلێمانی واده‌ڵێت.