مانگی 12ـی پار لافاو رووی تێکرد

منداڵە چاوگەشەکانی تەکیە بە قوتابخانەکەیان شادبوونەوە

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

دوای زیاتر لە دوو مانگ بەسەر لافاوەكەی چەمچەماڵ و دەورووبەری، قوتابیانی قوتابخانەی قەندیلی بنەڕەتی لە ناحیەی تەکیە بە قوتابخانەکەیان شادبوونەوە.

قوتابخانەی قەندیل رۆژی 9.12.2025 وەک زۆربەی شوێنەکانی تەکیە و چەمچەماڵ لافاو رووی تێکرد و قوتابییەکانی بەهەوڵ و لەخۆبردوویی مامۆستاکانیان رزگاریان بوو.

ئەمڕۆ سێشەممە 17.2.2026 یوسف عەبدوڵا، یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەكە بە 964ـی وت، دوای زیاتر لە دوو مانگ چاوەڕوانی، قوتابخانەكەیان رادەست كراوەتەوە و زۆر باشتر لەجاران، كاری نۆژەنكردنەوەی بۆ كراوە.

وتیشی، “بۆئەوەی زیاتر وانەكانمان بەفیڕۆ نەڕوات چەند رۆژێك پێشتر دەستمان بەخوێندن كردووەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ بەفەرمی و لە مەراسیمێكدا وەزیری پەروەردە قوتابخانەکەی رادەست كردینەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لە كاری نۆژەنكردنەوەی، سەرجەم كەلوپەلەكانی قوتابخانەكەیان بۆ تازەكراوەتەوە.

قوتابخانەی قەندیلی بنەڕەتی، پۆلەكانی یەك تا شەشی سەرەتایی لەخۆدەگرێت، تیایدا 476 قوتابی لە 17 پۆل دەخوێنن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

مامۆستایەک باسی کاتی رزگارکردنی 260 قوتابی لە لافاوەکەی...

مامۆستایەک باسی کاتی رزگارکردنی 260 قوتابی لە لافاوەکەی تەکیە دەکات