"ئێستا دوو ئەرکی سەرەکیم هەیە"
مهزڵوم عهبدی: ئەمریکا لەگەڵ مافە نەتەوەییەکانی کوردە
964+
عەبدولباری ساڵح
فهرماندهی هێزهكانی سوریای دیموكرات دهڵێت، بە شێوەیەکی گشتی ئەمریکا لەگەڵ بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکانی کورد و لەگەڵ پاراستنی تایبەتمەندی گەلی کوردە.
جهنهڕال مهزڵوم عهبدی له چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ كهناڵی DWد ئەڵمانی بە عەرەبی، ئەمڕۆ لە ئەڵمانیا ئاشكرای كرد، بە شێوەیەکی گشتی ئەمریکا لەگەڵ بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکانی کورد و لەگەڵ پاراستنی تایبەتمەندی گەلی کوردە، هەروەها لەگەڵ جۆرێکە لە حوکمی خۆجێیی (محلی) بۆ ناوچە کوردییەکان و ئەوان پشتیوانی ئەمە دەکەن.
وتیشی، لە رێککەوتنی کۆتایی کە 29.1.2026 واژۆمان کرد، ئێمە بڕیارمان دا هێزەکانی سوریای دیموکرات تێکەڵ بکرێن (دمج) لەناو وەزارەتی بەرگریی سوریا، نەک هەڵوەشاندنەوەیان، بۆیە یەکەکانی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات تێکەڵ دەکرێن لە چوارچێوەی چوار فەیلەق، لە چوارچێوەی هەیکەلیەتی سەربازیی وەزارەتی بەرگریی سوریا.
“ئێستا ئێمە چووینەتە قۆناغێکی نوێوە، ئەگەر رێککەوتنەکە لەگەڵ دەوڵەتی سوریا جێبەجێ بکرێت، زەمینەیەک دەبێت بۆ گرنگیدان بە بابەتی گەشەپێدان لەم ناوچەیە، بێگومان لەگەڵ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە لەگەڵ حکومەتی سوریا و سەقامگیری لە ناوچەکە، گەشەسەندن بوونی دەبێت”، ئەمەش بەشێكە لە قسەكانی مەزڵوم عەبدی.
لە بارەی خۆیشییەوە، مەزڵوم عەبدی وتی، ئێستا دوو ئەرکی سەرەکیم هەیە؛ یەکەمیان گەیشتنە بە رێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی سوریا بۆ مسۆگەرکردنی داهاتووی ناوچەکە و داهاتووی گەلەکەمان، خاڵێکی تریش ئێستا جەخت دەکەمەوە لەسەر یەکخستنی هەموو هێزە کوردییەکان لە رێگەی پێکهێنانی مەرجەعێکی گشتگیر بۆ هەموو کوردانی سوریا، پێم وایە ئەمە مەرجێکی پێویستە بۆ ئەوەی گەلی کورد بەشدارییەکی کارای هەبێت لە دەوڵەتی سوریادا، دوای ئەوەش سەبارەت بە خۆم، با بزانین چۆن دەبێت.
مەزڵوم عەبدی لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە بانگهێشتی فەرمی بەشدارییان لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كردووە.