"ئەشیاکانیان لێ دەکەنەوە و پێیان دەڵێن ماتۆڕی کوێر"
ئەو ماتۆڕانەی جرت و فرتیانە و سەرئێشە بۆ هاوڵاتیان دروست دەکەن
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
زۆرن ئەو ماتۆڕانەی شەو و رۆژ لەناو کوچە و کۆڵانەکاندا جرت و فرتیانە و بە دەنگە ناخۆشەکەیان ژیان و گوزەرانیان لە هاوڵاتیان تێکداوە.
سوارە عومەر وەستای ماتۆڕسکلیلە لە شاری سلێمانی و چەند جۆر ماتۆڕێکی لایە، ئەو قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “هەموو ماتۆڕێک کە لە شەریکە دەردەچێ، هەموو شتێکی پێوەیە و مەزبووتە، بەڵام کە دەکەوێتە دەست هەندێک کەس، دەستکاری دەکرێن و لایت و رەقەم و ئەشیاکانیان لێ دەکرێتەوە”.
“ئەو ماتۆڕانەی بەکلایت و ئیشارەت و گێچەکانی لێ دەکرێتەوە، لەناو هەرزەکارەکان بە ماتۆڕی کراس و کوێر ناسراوە و حەرەکە و بەزم و رەزمی پێدەکەن”، سوارە عومەر وادەڵێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی ئەو ماتۆڕانەی لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆ و هێزەکانی ئاسایشەوە دەستیان بەسەردا دەگرێت، ئەو ماتۆڕانەن کە دەستکاری دەکرێن و دەبنە مایەی سەرئێشە بۆ هاوڵاتیان.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری