"دوای مێسی تۆپی پێ نامێنێ"

هاندەرانی ئەرجەنتین سەهۆڵەکەیان داگیرکرد

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

بردنەوەکەی ئەمشەوی ئەرجەنتین شارەکانی کوردستانی شلۆق کردووە، بەسەدان هاندەر هاتنەسەر شەقام و خۆشی و شادیان دەربڕی.

لە شاری سلێمانی هاندەرانی ئەرجەنتین شەقامی سالمیان داگیرکرد و ئاستەنگی هاتوچۆ درووستبوو، یەکێک لەو هاندەرانە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “دوای مێسی یارێزانێکی دیکە بەو ئاستە دروست نابێتەوە و ئەرجەنتینیش وەک ئێستا نامێنێ”.

بەقسەی ئەو هاندەرە سەرسەختە، “دوای مێسی تۆپی پێ مانای نامێنێت”.

ئەمشەو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی لە یارییەکی ناوازەدا ریمۆنتادا بەسەر هەڵبژاردەی میسڕ بکات، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی ئەرجەنتین کۆتایی هات و سەرکەوت بۆ قۆناغی هەشتی مۆندیال.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری