زیاتر لە 400 ساڵ تەمەنیەتی

بناغەی کۆیە بەرەو چۆڵەوانی دەچێت و زۆربەی خانووەکانی رووخاون

964+

دەریا ئەحمەد – کۆیە

بناغەی کۆیە بەرەو چۆڵەوانی دەچێت و زۆربەی خانووەکانی رووخاون و لەناوچوون.

گەڕەکی بایزاغا زیاتر لە 400 ساڵ تەمەنیەتی و یەکێکە لەو گەڕەکانەی کە شارەکەی حاجی قادری لەسەر بنیاتنراوە، خانووەکانی لە گەچ و بەرد و قوڕ دروستکراون و بەشێکیان وەک شوێنەوار و کەلەپور تۆمارکراون، ماڵی چەندین شاعیر و خان و کڵێسا لەو گەڕەکەیە.

گەڕەکی بایزاغا 400 بۆ 500 خانووی تێدایە  کە بەشێکیان بەتەواوەتی رووخاون ئەوانەشی لەسەرپێ ماون، چۆڵکراون و بەرەوە لەناوچوون دەچن، بەقسەی کاربەدەستانی شارەکە، قەیرانی دارایی رێگرە لە بەردەم نۆژەنکردنەوەیان.

یەکێتی واحید بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەوار و کەلەپوری کۆیە بە 964ـی وت، “لە کۆیە هەرچوار گەڕەکی (بایزاغا و قەڵات و هەواوان و بەفری قەندی) لە گەڕەکە هەرە کۆنەکانن، زیاتر لە 85 ماڵی کەلەپوریمان لەو گەڕەکانە دەستنیشان کردووە کە دەمانەوێ لانیکەم ئەوان بپارێزین و نۆژەنیان بکەینەوە”.

“پێش رووخانی ئەو خانووە کەلەپوریانە، هەر هەموویانمان لای خۆمان دەکیۆمێنت کردووە، بۆ ئەوەی بتوانین ئەگەر 100 ساڵی تریش بێت لەسەر هەمان شێوە و پێکهاتەی خۆیان دروستیان بکەینەوە”، یەکێتی واحید وای وت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

بارانبارین مەترسیی لەسەر خانووە کەلەپوورییەکانی کۆیە ...

بارانبارین مەترسیی لەسەر خانووە کەلەپوورییەکانی کۆیە دروست کردووە