بازگه‌ی مه‌خمور بووه‌ته به‌ڵای كاسبكاران
“ده‌ڵێن بڕیاری به‌غدایه و به كه‌یفی خۆیان ده‌كه‌ن”
964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین – مه‌خمور
ئه‌مشه‌و كاسبكارانی سنووری قه‌زای مه‌خمور هاتوونه‌ته سه‌ر جاده و كێشه و گرفته‌كانیان وایكرد چیتر ئارامیان نه‌مێنێ، به تایبه‌تی بازگه‌ی حكومه‌تی عێراق له مه‌خمور رێگه‌نادات هیچ بارهه‌ڵگر و پیكهبێك بچێته ئه‌ودیو، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ر بارێكی هه‌ڵگرتبێت.
دوو كاسبكار كه یه‌كێكیان بارهه‌ڵگری پێیه و ئه‌ویتریان دوكانداره، به بێتاقهتییهكی زۆره‌وه بۆ 964 قسه‌یان كرد و ده‌ڵێن، بازگه‌ی حكومه‌تی عێراق له مه‌خمور به كه‌یفی خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن و رێگریی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی بارهه‌ڵگر و كاسبكارانی مه‌خمور به بازگه‌كه‌دا بڕۆن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بارێكی ئاسایی خۆی پێبێت.
ده‌شڵێن، پێمان ده‌ڵێن ئه‌وه بڕیاری به‌غدایه، به‌ڵام ئیشه‌كه‌یان وه‌ك قومار لێكردووه و حه‌ز بكه‌ن كه‌سانێك ئیزن ده‌ده‌ن و جهویشیان نه‌بێ كه‌س بهڕێناكهن.
په‌یامنێری 964 چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به قایمقامی مه‌خمور كردووه بۆ گه‌یاندنی سكاڵای هاوڵاتیان و بیروڕای ئه‌و، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌ڵام نه‌دایه‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا