رێناس وریا بە کلیپێک سەبووریمان دەداتەوە
+964
پەرستۆ ساڵح
خانمە هونەرمەند رێناس وریا پاش ساڵێک بێدەنگی کلیپێکی نوێی بەناوی “سەبووری” بڵاوکردەوە.
کلیپی “سەبوری”رۆژی 8 مارس بڵاوکراوەتەوە، لە ئاواز و هۆنراوەی مامۆستا بورهان موفتی زادە و کاری موزیکی لەلایەن ئەمیر جەباریان بۆ کراوە.
رێناس وریا تایبەت بە تۆڕی 964 وتی “بەرلە دوو ساڵ ئامادەکاریم بۆ گۆرانی سەبووری کرد، بەڵام بەهۆی ناجێگیری بارودۆخی تەندروستیم دوامخست، لە پلانیشمدایە بەر لە مانگی رەمەزان بەرهەمێکی دیکە بڵاوبکەمەوە، کە لە لایەن هونەرمەند ئەیوب عەلییەوە هۆنراوەکەی نووسراوە”
رێناس وریا، یەکێک بوو لە ئەندامانی گرووپی کیژانی کوردستان و ئەکتەری سەرەکی فیلمی “ژانی گەل” بوو، ساڵانە چەند بەرهەمێکی کەم بڵاودەکاتەوە، دوایین کاریشی بە ناوی “بەڵێن بێ” بوو، کە ساڵێک لەمەوبەر بڵاوی کردەوە.