سنووری ناحیەی شوان
جوتیاران و هاوڵاتیانی زیانلێکەوتووی لافاوەکەی رابردوو قەرەبوو دەکرێنەوە
964+
فەرهاد حەسەن
لە سنووری ناحیەی شوان، ئەو جوتیار وهاوڵاتیانەی زەرەرمەندی لافاوەکەی رابردوو بوون قەرەبوودەکرێنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش داوا کراوە زیانلێکەوتووان ناوی خۆیان تۆمار نکەن.
بەڕێوەبەرایەتی ناحية شوان لە سنووری پارێزگای کەرکوک ئاگاداریەکی بۆ جوتیاران و هاوڵاتیانی سنوورەکەی بلاوکردووەتەوە و ئەوانەی زیانلێکەوتووی لافاوەکەی ئامساڵ بوونە لەماوەی ئەم هەفتەیەدا سەردانی بنکەی پۆلیسی شوان بکەن بۆ ناو نوسین و نوسینی ئەو زەرەروزیانەی کە بەریان کەوتووە.
دەشڵێت، هەر هاوڵاتیەک کە زەرەری پێگەیشتوە و ناوی خۆی نەنوسێت، دواتر خۆیی بێبەش دەبێت لە قەرەبووەکانی دەوڵەت.