زەمانی هەتاهەتایی لەگەڵە
گرانترین ئۆتۆمبێلی پێشانگەی هەولێر چینییە و بایی 27 دەفتەرە
964+
رێباز خدر
ئۆتۆمبێلی گۆڵدن سەن فلاوەر كە ئۆتۆمبێلێكی چینییە و شێوەی لە ئۆتۆمبێلی مای باخی ئەڵمانی دەكات، گرانترین ئۆتۆمبێلی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێرە، كە نرخەكەی 270 هەزار دۆلارە.
محەمەد هێرش كارمەندی فرۆشتنی ئەو كۆمپانیایەیە، كە ئۆتۆمبێلەكەی نمایش كردووە و بە 964ی وت، ئۆتۆمبێلەكە تایبەتمەندیی یەكجار زۆری هەیە، زەمانی هەتاهەتاییشی لەگەڵە.
وتیشی، گرانترین ئۆتۆمبێلی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێرە و بایی 270 هەزار دۆلارە، واتا 27 دەفتەر.
ئاشكراشی كرد، یەك دانە لە ئۆتۆمبێلەكە هاتووەتە عێراق و نمایشمان كردووە، هەروەها 30 دانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەستە.
پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ ئۆتۆمبێل بۆ جاری 11مینە كراوەتەوە و چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا