کەسێکی دیکەش بریندارە
لەسەر پردی رەحیماوا ئۆتۆمبێلێک کەوتەخوار و دوو كەس گیانیان لەدەستدا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
نوێ کرایەوە؛ 23:08
“ئەو دوو گەنجەی لە رووداوەکەی گەڕەکی رەحیماوا گیانیان لەدەستداوە، دوو برای دووانەن بەناوەکانی بەڵێن قادر و بڵند قادر کە لەدایکبووی ساڵی 2006 و دانیشتووی گەڕەکی شۆراوی کەرکوکن”، کەمێک پێش ئێستا سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک وای بە 964 وت.
هەواڵی سەرەتا؛
لەسەر پردی رەحیماوای کەرکوک ئۆتۆمبێلێک کەوتەخوارەوە و تیایدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا و یەكێكی دیكەش بە سەختی برینداربوو.
سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت، “ئەمشەو سێشەممە 3.2.2026 ئۆتۆمبێلێك لەسەر پردی رەحیماوا كەوتووەتە خوار، ئۆتۆمبێلەکە سێ کەسی تێدابووە، دووانیان گیانیان لەدەستداوە و یەکێکی دیکەشیان بەسەختی برینداربووە”.
سەربەست حەمەزیاد کە بەسەر رووداوەکەدا کەوتووە، قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تۆیۆتا کرۆلا (بیکاشۆ)ـیە، لە خەت سەریعی سلێمانییەوە هاتووە، خۆی پێ نەگیراوەتەوە و کەوتووەتە خوار و لەسەر سەقف وەستاوەتەوە”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری