"چونکە قوتابییەکی داهێنەری لێیە"
وەزیری پەروەردە بڕیاری دا تاقیگەیەک لە قوتابخانەیەکی چەمچەماڵ بکاتەوە
964+
فەرهاد حەسەن
وەزیری پەروەردە بڕیاریداوە لە قوتابخانەیەکی چەمچەماڵ تاقیگەیەک بکاتەوە، چونکە دەڵێت قوتابییەکی داهێنەری لێیە.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە فەیسبووکەکەی بڵاویکردووەتەوە، قوتابی دانیال ئاسۆ عەبدولخالق، لە پۆلی هەشتەمی بنەڕەتی، لە قوتابخانەی پێنووس لە چەمچەماڵ، بە سەرپەرشتی مامۆستا ئاسۆ خاوەنی چەندین بیرۆکەی داهێنەرانەیە، بۆیە بڕیاری کردنەوەی (تاقیگەی داهێنان) یان بۆ ئەو قوتابخانەیە داوە.
دەشڵێت، کردنەوەی تاقیگەکە بە هەماهەنگی (KII) Kurdistan innovation institute دەبێت و هەموو ئەو مامۆستا و قوتابیە ئازیزانە ، ڕێزلێنانیان بۆ دەکرێت.