چاوى سلێمانى تێدایە

بۆ دانەوەى قەرزەکانى کارەبا: 13 موڵکى دیکەى چاڤى لاند دەفرۆشرێن

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی، بە فەرمی زیادکردنی ئاشکرای بۆ فرۆشتنی 13 موڵکى دیکەى پڕۆژەی گەشتیاریی “چاڤی لاند” راگەیاند، ئەوەش بۆ دانەوەی قەرزێکی وەزارەتی کارەبای هەرێم کە لەسەر پڕۆژەکەیە.

بەپێی ئاگادارییەکی جێبەجێکردنی داد، کۆی گشتیی پارەی خەمڵێنراوی ئەو موڵکانەی دەفرۆشرێن دەکاتە 81 ملیار و 436 ملیۆن و 287 هەزار و 500 دینار.

فرۆشتنەکە لەبەرامبەر قەرزێکی وەزارەتی کارەبایە لەسەر کۆمپانیای چاڤی، کە بڕەکەی 3 ملیار و 580 ملیۆن و 710 هەزار دینارە.

ئەو شوێنانەی دەفرۆشرێن چییان تێدایە؟

لیستەکە 13 موڵکی جیاواز لەخۆدەگرێت کە بەشە سەرەکییەکانی پڕۆژەکەن، گرنگترینیان ئەمانەن:

زەوییە سەرەکییەکە (بەشی یارییەکان): رووبەرەکەی نزیکەی 65 هەزار مەترە، نرخی خەمڵێنراوی زیاتر لە 32.4 ملیار دینارە. ئەم بەشە یارییەکانی (سیکة الموت، صلیب، قوص، کۆشکەکان، یاری ئاو و چەندین یاری دیکە) لەخۆدەگرێت.
چاوی سلێمانی (ویڵەکە): زەوییەکەی بە 2.4 ملیار دینار خەمڵێنراوە.
باڵەخانە و هۆڵەکان: موڵکی ژمارە 190 کە یارییە داخراوەکان، وێستگەی تەلەفریک، مۆزەخانەی مۆم و سینەماکەی تێدایە، نرخەکەی بە زیاتر لە 4 ملیار دینار دانراوە.
گەراج و شوێنی وەستان: زەوییەکەی گەراجی ئۆتۆمبێل کە نرخەکەی زیاترە لە 3.1 ملیار دینار.
ڤێلا و کابینەکان: چەندین پارچە زەویی دیکە کە کابینەی گەشتیاری، هۆڵی بۆنەکان و شوێنی نیشتەجێبوونی تێدایە.
زیادکردنەکە لە ماوەی 30 رۆژدا ئەنجام دەدرێت و هەر کەسێک بەشداربێت دەبێت 10%ـی نرخی خەمڵێنراو وەک بارمتە دابنێت.

وردەکارییەکەى لەو لینکەى خوارەوەدایە:

ئاگاداری چاڤی ١٣ مولک (1)

وەزارەتى دارایى موڵکەکانى کۆمپانیاى چاڤى خستە زیادکرد...

وەزارەتى دارایى موڵکەکانى کۆمپانیاى چاڤى خستە زیادکردنى ئاشکراوە