ئەم جارەش بڕیاریاندا

چوارچێوەی هەماهەنگی دەست لە کاندیدکردنی مالیکی هەڵناگرێت

964+

توانا نەقی

دوای رەتکردنەوەی نوری مالیکی بۆ بوون بە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە، ئەمشەو لایەنە شیعەکان لە ماڵی مالیکی کۆبوونەوە و دوا بڕیاری خۆیاندا و سوورن لەسەر کاندیدردنی مالیکی.

کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی نوری مالیک بەبێ عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە ئەنجامدرا.

ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە دەریدەخەن کە ئەمە یەکێک بووە لە قورسترین کۆبوونەوەکان، چونکە هیچ زەردەخەنەیەک بەڕووی بەشداربووان و سەرکردەکانی شیعەوە بەدی ناکرێت.

ئەنجامی کۆبوونەوەکەش کە متمانەدانەوە بوو بە مالیکی تەحەدایەکی ئاشکرا بوو چوارچێوەی هەماهەنگی متمانەی بەخشییەوە بە مالیکی و رایگەیاند، کە رێز لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەگرن، بەڵام رێگە نادەن هیچ وڵاتێک دەستوەردان لە بڕیاری دەستووری عێراقدا بکات.

پێدەچێت ئەمە دوا قسەی چوارچێوەی هەماهەنگی بێت لە دوای ئەوەی کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چوار رۆژ پێش ئێستا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروسۆشیال رایگەیاند کە هەڵەیە مالکی بکرێتەوە سەرۆک وەزیران و ئەو دژی ئەو بڕیارەیە.

چوارچێوەی هەماهەنگی بە دوای جێگرەوەی مالیكیدا دەگەڕێت

چوارچێوەی هەماهەنگی بە دوای جێگرەوەی مالیكیدا دەگەڕێت