سلێمانی
دوو قوتابی ئامێرێكیان دژی فێڵەكانی زیرەکیی دەستکرد دروست كردووە
964+
دیلان محەمەدجەزا
ئەمڕۆ شەممە 31.1.2026 پێشبڕكێی قوتابخانەكان بۆ داهێنانی قوتابیان بەڕێوەچوو، دوو كچە قوتابی ئامێرێكیان دروست كردووە دەنگی ئاسایی و دەستكردی ئەی ئای لە یەكتر جیادەكاتەوە.
پێشبڕكێیەكە بە بەشداریی قوتابخانە حكومی و ئەهلییەكان بەڕێوەچوو، كە چەندین داهێنانیان تێدا پێشكەش كردووە.
یارا توانا و ئیمان عەبدوڵا، دوو كچە قوتابی زیرەكن و بەیەكەوە ئامێرێكیان لە كەلوپەلی رۆبۆت دروست كردووە، كە دەتوانێت دەنگی ئاسایی مرۆڤ لە دەنگی دروستكراو بە سیستمی زیرەكیی دەستكرد “ئەی ئای” جیابكاتەوە و ئیتر خەڵك لە كێشە و گرفت رزگار بكەن.
یارا توانا بە 964ی وت، ئامێرەكەیان دەتوانێت یارمەتی دەزگە ئەمنییەكان و دادگاكان بدات، بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەی دەنگی دروستكراو فرتوفێڵ.
ئیمان عەبدوڵاش بە 964ی وت، ئامێرەكان گەورەتر و پێشكەوتووتر دەكەن و دەیخەنە خزمەتی لایەنە ئەمنییەكان، بۆ ئەوەی كەس نەتوانێت فێڵ لە كەس بكات و كێشە بۆ یەكتر دروست بكەن بەهۆی ئەی ئای و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان، بە تایبەتی لە بابەتی دروستكردنی دەنگ و فایلی دەنگی.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا