رێزى لێگیرا

قامیشلۆ؛ مەراسیمى بەڕێکردنى شەهیدەکەى کەرکوک

964+

کاروان ساڵحى- کەرکوک

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، بە وتنەوەى دروشمى “شەهید نامرێت، شەهید ئەحمەد نامرێت”، لە قامیشلۆى رۆژئاواى کوردستان، مەراسیمى بەڕێکردنى شەهید ئەحمەد هێمن لە گۆڕستانى شەهید دەلیل سارۆخان، بەڕێوەچوو.

سەدان هاوڵاتى قامیشلۆ و رۆژئاواى کوردستان، بەشداریان لە مەراسیمەکە کرد و بە شکۆوە تەرمى شەهید ئەحمەد هێمن رێزى لێگیرا و بڕیارە هەر ئەمڕۆ بگەڕێندرێتەوە کەرکوک.

ئەحمەد هێمن، یەکێک بوو لە خۆبەخشە گەنجەکانى کەرکوک کە رووى لە رۆژئاواى کوردستان کردبوو، بەڵام دوو رۆژ لەمەوبەر لە بەرەى شەڕ لە شارى حەسەکە، گیانى بەخشى.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

یەکەم خۆبەخش لە رۆژئاوا گیانى بەخشى

یەکەم خۆبەخش لە رۆژئاوا گیانى بەخشى