ئەنجومەنی نوێنەران؛ رۆژی سێشەممە دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەدەچێت
ئەنجومەنی نوێنەران:
“رۆژی سێشەممە دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەدەچێت”
964+
شۆڕش قادری
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سێشەممەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆمار بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 25.1.2026 هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری کۆمار رۆژی سێشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
هاوکات نووسینگەی راگەیاندنی پەرلەمان لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست 964 کەوتووە، ئاماژەی بەوەکردووە، دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار رۆژی سێشەممە 27.12026 ئەنجام دەدرێت.