باهۆز مستەفا نووسەر و وەرگێڕ:

“دەبێت نووسەران و رۆشنبیران زیاتر پاڵپشتی رۆژئاوای کوردستان بكەن”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

نووسەر و وەرگێڕی كورد باهۆز مستەفا دەڵێت، كورد ئێستا لە قۆناغێكی هەستیار و مێژووییدایە و ئەگەر ئەمجارە لە رۆژئاوا سەربكەوێت، کورد دەچێتە قۆناغێكی پێشكەوتووی مێژوو.

باهۆز مستەفا لە ناو خۆپێشاندانەكانی هەولێر بۆ 964 قسەی كرد و دەڵێت، نەك هەر نووسەر و رۆشنبیران، بەڵكو پێویستە هەموو خەڵكی كوردستان لە باشوور و پارچەكانی دیكە و لە ئەوروپا، خۆپێشاندان بكەن و پشتگیریی رۆژئاوای كوردستان بكەن.

وتیشی، رۆژئاوا لە ناو شەڕ و سەختیدایە، بەڵام ئێمە لە ماڵی خۆمانین، بۆیە دەتوانین پشتگیرییان بكەین و كۆمەك و هاوكارییشیان بكەین.

باهۆز مستەفا، كە خاوەنی كۆمەڵێك كتێب و هەروەها بەرهەمی وەرگێڕانە لە ئەڵمانییەوە بۆ كوردی، دەڵێت، پێویستە نووسەران و رۆشنبیران زیاتر پاڵپشتیی رۆژئاوا بكەن، چونكە ئەوان تایبەتمەندیی خۆیان هەیە و دەنگیان زیاتر دەگات و گوێیان لێدەگیرێت.

چەند رۆژێكە لە تەواوی شار و شارۆچكەكانی باشووری كوردستان و هەروەها پارچەكانی دیكەی كوردستان و ئەوروپا و ئەمریكاش، خۆپێشاندانی گەورە بۆ پاڵپشتی لە رۆژئاوای كوردستان بەڕێوەدەچێت، كە كەوتووەتەبەر هێرش و پەلاماری سوپای سوریای عەرەبی.

هونەرمەندانی سلێمانی بۆ رۆژئاوا لەسەر شەقامن

هونەرمەندانی سلێمانی بۆ رۆژئاوا لەسەر شەقامن