چ باسە؟

سەرۆک ئەركانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.1.2026، سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق، لیوا عەبدولئەمیر رەشید یاروڵڵا، بە سەرۆکایەتی شاندێکی سەربازی گەیشتە قەزای شنگال.

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیاندراوێكدا دەڵێن، “لیوا عەبدولئەمیر رەشید یاروڵڵا، سەرۆکی ئەرکانی سوپا، بە یاوەری شاندێکی باڵای سەربازی، گەیشتە قەزای شنگال، لەسەر سنووری نێوان عێراق و سوریا”.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، “سەردانەکە بۆ بەدواداچوونە بۆ ئامادەکارییە ئەمنییەکان و گرنگترین رووداو و پێشهاتەکان و پشکنینی سەربازەکان”.

لەگەڵ رووداوەكانی رۆژئاوای كوردستان و سوریا، حكومەتی عێراق دڵەڕاوكێی زۆری هەیە و هێزەكانی لەسەر سنووری سوریا توندوتۆڵ كردووە و چاودێریی زیاتر كردووە، لە ترسی دزەكردنی چەكدارانی داعش، بە تایبەتی ئەوانەی لە بەندیخانەكان رایانكردووە.

داعشەکانی ناو زیندانەکانی رۆژئاوای کوردستان و سوریا د...

داعشەکانی ناو زیندانەکانی رۆژئاوای کوردستان و سوریا دەگوزارێنەوە عێراق