لە کۆیە و تەقتەق

24  كاتژمێرە یەک خولەکیش کارەبای نیشتمانی نەبووە

964+

دەریا ئەحمەد – كۆیە

لە دوێنێ بەیانی 21.1.2026ـەوە تا ساتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە هەردوو قەزای کۆیە و تەقتەق بۆ یەک خولەکیش کارەبای نیشتمانی نەبووە، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای کۆیەش دەڵێت، پێیان وتووین مێگاواتی پێویستیان نەبووە تا کارەبایان پێبدەن.

بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای کۆیە لوقمان حەوێزی، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە 964ـی وت، نەبوونی کارەبا سەرجەم گەڕەکەکانی هەردوو قەزای کۆیە و تەقتەقی گرتووەتەوە و لە کۆنتڕۆڵی کارەبا لە هەولێرەوە پێیان وتراوە کە مێگاواتی پێویستیان نەبووە تا کارەبایان پێبدەن.

“روون نییە لامان لە کاتژمێرەکانی داهاتوو کارەبای نیشتمانیمان پێدەدرێت یان نا”، لوقمان حەوێزی وای وت.

ئاماژەی بەوەش دا، “ئاگادارنین نەبوونی مێگاوات کێشەی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری لە هەولێریش دروستکردووە یان نا”.

هێشتا پڕۆژەی رووناکی لە قەزاکانی کۆیە و تەقتەق کارا نەکراوە و کارەبای نیشتمانی لەو دوو شارە کەمترە لە 6 کاتژمێر و لە دوای کاتژمێر 12 ـەی شەوەوە دابەشدەکرێت، بەڵام لە 24 کاتژمێری رابردوودا بۆ خولەکێکیش کارەبای نیشتمانی دابەش نەکراوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دوای راپۆرتێکی 964 کێشەی کارەبای گوندی سەردار چارەسەر د...

دوای راپۆرتێکی 964 کێشەی کارەبای گوندی سەردار چارەسەر دەکرێت