گردبوونەوە وهەڵوێستیان ئاشکرا کرد

پێشمەرگە دێرینەكان داوادەکەن “دەروازەكان بكەنەوە دەچینە رۆژئاوا”

964+

فەرهاد حەسەن

كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستانم، گردبوونەوە وهەڵوێستیان ئاشکرا کرد، داوایان کرد دەروازەكانیان بۆ بكەنەوە دەچنە رۆژئاوا.

کۆمەڵەکە لەو گردبوونەوەیاندا بە توندی سەركۆنەی هێرشەكانی گروپەكانی دیمەشقیان بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان کرد و داوایان كوردستانیان لە هەر شوێنێکی جیهان هەن بێنە سەر شەقام.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە گردبوونەوەکە بڵاویان کردەوە، كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان دەڵێت، كوردانی رۆژیاوا جارێكی دیكە كەوتەبەر هێرشێكی دڕاندانەی سوپای نوێی سوریا، كە هەمان گروپە تیرۆرستیەكانی دوێنین کەچی بەداخەوە هاوپەیمانانیش ورتەیان لێوەنایە و سەركۆنەی بێ هەڵوێستی هاوپەیمانانیان کرد و دوایان کرد چیتر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگ نەبێت.

“داواكارین عێراق و هەرێمی كوردستان دەروازە سنورییەكانمان بۆ بكەنەوە، بۆ ئەوە بچین بۆ پشتیوانی خوشك برایانمان لە رۆژئاوا” لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە..

ژمارەیەک پێشمەرگە و پۆلیسی نەوت لە بازگەیەکی خورماتوو ...

ژمارەیەک پێشمەرگە و پۆلیسی نەوت لە بازگەیەکی خورماتوو چەکەکانیان لێ وەرگیرا و دەستبەسەرکران