ژمارەیان 48 بوو
ژنانی چاکسازی دهۆک تواناکانیان لە پێشانگایەک خستەڕوو
964+
هەژین فەتاح
بە بۆنەی 8ـی مارس پێشانگایەکی تایبەت بۆ 48 زیندانی ژن کرایەوە.
ئەو ژنانە، لە چاکسازی ئافرەتانی دهۆک زیندان و دەستبەسەرن، بەڵام بەبۆنەی 8ـی مارس پێشانگایەکی کاری دەستییان لە دهۆک مۆڵ لە شاری دهۆک بۆ کرایەوە.
964 دەزانێت، ئەو 48 ژنە لەم پێشانگایەدا بەرهەمی کاری دەستی دوو ساڵی خۆیان خستەڕوو.
بە قسەی سەرپەرشتیارانی پێشانگایەکە ئامانج لە کردنەوەی پێشانگایەکە بە بازاڕکردنی بەرهەمی دەستی ئەو ژنانەیە وەک پاڵپشتی مادی و مەعنەوی، بڕیاریشە لەماوەی داهاتوودا لە بازاڕێکی کراوەدا پێشانگایەکی دیکەیان بۆ بکرێتەوە.
مەتین موسا، بەرپرسی هێزی جێبەجێکار لە چاکسازی ئافرەتانی دهۆک بە 964ـی وت، بەردەوام خولیان بۆ دەکرێتەوە، وەک جوانکاری و شێوەکاری و کۆمپیوتەر، بەمەستی ئەوەی فێری کارێک ببن و لە کاتی چوونە دەرەوەیان لە چاکسازی ببنە خاوەن ئیشی خویان و داهاتێکیان دەستکەوێت.
ئەمە جاری دووەمە چالاکی وەها بۆ ژنانی زیندانیانی چاکسازی دهۆک بکرێتەوە، پارساڵیش لە هەولێر بەشداری چالاکیەک بوون کە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بۆیان رێکخرا بوو.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق