مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات
"درێغی ناکەین"
مەزڵوم عەبدى: پاراستنی ناوچەکانمان هێڵی سوورە
964+
وریا فەتاح
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانى سوریاى دیموکرات، ئەم لێدوانانەی مەزڵوم عەبدی بڵاوکردووەتەوە کە بۆ ئاژانسی هاوار قسەی کردووە:
_ستایشی خۆڕاگریی هاووڵاتییان و شەڕڤانان دەکەین بەرامبەر ئەو هێرشە ناڕەوایانەی کە مەبەست لێیان کوشتاری کوردانە.
_هێرشەکان بۆ سەر زیندانەکان و کەمپی هۆڵ گەیشتوونەتە ئاستێکی یەکجار مەترسیدار.
_لە دوێنێ شەوەوە هەوڵێکی توند لە ئارادایە بۆ ئەوەی کەمپی هۆڵ بە زەبری چەک کۆنترۆڵ بکرێت.
_بەهۆی بەکارهێنانی تانک و زرێپۆش لە هێرشەکاندا، پاسەوانانی کەمپی هۆڵ ناچار بوون پاشەکشە بکەن.
_بۆردومان و هێرشە چڕەکانی حکومەتی دیمەشق بۆ سەر حەسەکە و کۆبانێ بەردەوامییان هەیە.
_دیمەشق سەرجەم پێشنیارەکانی ئاگربەستی رەتکردووەتەوە کە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا پێشکەش کرابوون.
_ئێستا هێزەکانمان لە ناوچە کوردنشینەکان جێگیر بوون؛ پاراستنی ئەم ناوچانە هێڵی سوورە و بە هەموو هێزێکمان بەرگرییان لێ دەکەین.
_پێویستە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بێتە سەر خەت و بەرپرسیارێتی پاراستنی زیندانیانی دا*ع.ش بگرێتە ئەستۆ.
_داوا لە حکومەتی سوریا دەکەین کۆتایی بە هێرشەکان بهێنێت و پەنا بۆ دیالۆگ ببات.