هێرشەکانی دیمەشقیان کردبووە دەرفەت
هەوڵی هەڵهاتنی ژمارەیەک خێزانی داعش لە کەمپی هۆل پوچەڵ کرایەوە
964+
فەرهاد حەسەن
هێرشەکانی سوپای عەرەبی سوریا بۆ سەر بەشێک لە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان بووە دەرفەت بۆ رێکخستنەکانی داعش کە هەوڵی رزگارکردنی خێزانەکانیان لە کەمپی هۆل بدەن، بەڵام بەرپرسی یەکەمی فەرمانگەی ئاوارەکان لە رۆژئاوا دەڵێت، هەوڵەکان پووچەڵ کراونەتەوە.
شێخموس ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی ئاوارە و پەنابەران لە ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ژمارەیەک لە خێزانەکانی داعش هەوڵیانداوە لە کەمپی هۆل هەڵبێن، کە هێرشەکانی حکومەتی دیمەشقیان کردبووە دەرفەت، بەڵام پووچەڵیان کردووەتەوە.
وتیشی، “بەهەموولایەک دەیانەوێت پشێوی لەناو کەمپەکەدا دروست بکەن، بەڵام هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەهۆی چاودێریی وردیان ئەم هەوڵەیان پووچەڵ کردووەتەوە”.
ئاماژەی بەوەش دا گرووپە چەکدارەکانی داعش بەردەوام هێرش دەکەنە سەر زیندانی داعش لە رەققە، لە دەوروبەری زیندانەکەش پێکدادان بەردەوامە.