گەنجێک دەڵێت "ئەگەر رێگە هەبێت دەگەڕێینەوە" و دایکێکیش خەوی لێ زڕاوە

کۆیە؛ کوردی رۆژئاوان و بۆ پشتیوانی کەسوکاریان هاتوونەتە سەر شەقام

964+

دەریا ئەحمەد – کۆیە

درەنگانی ئەمشەو لە کوردانی رۆژاوای نیشتەجێی قەزای کۆیە، هاوشانی خەڵکی کۆیە وەک هەڵوێستێکی نیشتمانی دژی هێرشەکانی سەر ناوچەکانیان گردبوونەوە؛ سەرەڕای دوورییان، دڵیان لای خاکی رۆژئاوایە و ئامادەن بۆ هەر هاوکارییەک.

گەنجێکی خەڵکی عەفرین کە ساڵانێکی زۆرە لێرەیە، بۆ 964 دەڵێت، کوردانی هەموو شارەکانی باشوور بۆ پشتیوانی رۆژاوا هاتوونەتە سەر شەقام و ئەگەر رێگەیەک هەبێت، هەموویان ئامادەن بگەڕێنەوە، ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە 15 ساڵە زۆربەی خزم و کەسوکاری نەبینیوە، بەڵام ئێستا لە هەموو کات زیاتر هەست بە ئازارەکانیان دەکەن و چاویان لەسەر هەواڵەکانە.

هاوکات دایکێکی نیشتەجێی هەمان ناوچە باس لەوە دەکات کە بەهۆی تێکچوونی دۆخی رۆژاوا و مەترسییەکانی داعشەوە خەویان لێ زڕاوە و دەڵێت “هەموو ئەوانەی لەوێن کەسوکار و برا و جیرانی ئێمەن”، هەر بۆیە نەیانتوانیوە لە ماڵەوە دابنیشن و لەم کاتەدا هاتوونەتە سەر شەقام تا دەنگی خۆیان بگەیەنن و پشتیوانی بۆ برا و خوشکەکانیان دووپات بکەنەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

سەیڤ كۆبانێ، سەیڤ رۆژئاوا

سەیڤ كۆبانێ، سەیڤ رۆژئاوا