لە باڵەخانەیەک کەوتۆتە خوارەوە

دهۆک.. کرێکارێک گیانی لەدەستدا

964+

زەید کۆچەر و هەژین فەتاح – دهۆک

کرێکارێک لەکاتی لێکردنەوەی داری نەجاڕی باڵەخانەیەک دەکەوێتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانلەدەست دەدات.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 8.3.2023، کرێکاریک لە بازاڕی چەلێ لە سەنتەری شاری دهۆک، لەکاتی لێکردنەوەی داری نەجاڕی لەسەر باڵەخانەیەک بەردەبێتەوە و دەستبەجێ گیانلەدەست دەدات.

رووداوەکە کاتژمێر ۆەوتی بەیانی ئەمڕۆ روویداوە، دوای کەوتنە خوارەوەی دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک دەکرێت، بەڵام بە قسەی دکتۆر نزار، لە پزیشکی دادی دهۆک بێت، ئەو کەسە لەکاتی کەوتنە خوارەوەی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

دکتۆر نزار، ئەوەشی خستەڕوو کە کاتژمێر 9:30 تەرمی ئەو گەنجە گەیەندراوەتە پزیشکی دادی دهۆک و ئێستا سەرقاڵی نووسینی رپۆرتی پزیشکی دادیین بۆی.

ئەو کرێکارەی لە باڵەخانەکە کەوتۆتە خوارەوە ناوی ( س. ج. ب.) و لەدایکبووی 1986ـە و خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە.

هێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پۆلیس کەوتووە، کرێکارەکە لەکاتی ئیشکردن کەوتۆتە خوارەوە، زیاتر وتی “پۆلیس پەڕوای لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە کردۆتەوە”.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق