مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران – وێنە؛ میدیای ئێران
لە 8ـی ئەم مانگەوە پەکخراوە
پزیشکیان: داوامکردووە بەزووترین کات رەوشی ئینتەرنێت ئاسایی بکەنەوە
964+
شۆڕش قادری
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێ، داوای کردووە بەزووترین کات دۆخی ئینتەرنێت لە وڵاتەکەی ئاسایی بکەنەوە.
ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز لەزاری پزیشکیان بڵاویکردووەتەوە کە پێشنیازی بە عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران کردووە، لە زووترین کاتدا سانسۆر و سنووردارکردنی ئینتەرنێت و هێڵەکانی پەیوەندی لاببەن و رەوشەکە ئاسایی بکەنەوە.
لە رۆژی 28.12.2025 خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژی گرانی و بێکاری لە شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان روویدا و دوای پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکان لە 8ـی ئەم مانگەوە حکومەتی ئێران هێڵەکانی ئینتەرنێت و پەیوەندی لە وڵاتەکەی پەکخستووە.