کڕیار و فرۆشیاریشن

قوتابیان هەرچی خواردنی خۆشە هێناویانە و پۆزیش لێدەدەن

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

ھەر لە یاپراخ و بریانییەوە بیگرە ھەتا ستیکەر و بوکەڵەی لابوبو، لەم بازاڕە بچووکەی قوتابخانەی لیدەرسدا دەستدەکەوێت و  قوتابیان ھەم فرۆشیارن ھەمیش کڕیار.

دەڵێن هەندێک وانە هەیە لای قوتابیان قبوڵ نین و بە قورسی دەزانن، بەڵام ئەگەر بەمشێوەیە وانەکەیان بۆ بکرێتە کرداری، بێگومان چێژی خۆی هەیە و هەرگیز لەیادی ناکەن، ئەمە قوتابخانەی لیدەرسی ناحکومییە.

پەیامنێری 964 باس لەوە دەکات، ئەو کابینانەی دروست کراون بۆ فرۆشتنی کەلوپەلەکان 450 کارتۆنی کۆن دووبارە بەکارهێندراونەتەوە و کراون بۆ کابینەیەک بۆ قوتابیەکان.

وانەیەکی قۆناغی پێنجی بنەڕەتی لە وانەی زمانی عەرەبیدا بۆ قوتابیەکان کردووە بە کرداری و بازاڕێکیان درووستکردووە، ئیتر لە یاپراخ و بۆرەک و بریانی و قرتاسیە و بوکەڵە و هەرچی شتێ دڵ بیخوازێ هێناویانە، قوتابیەکان خۆیان دەیفرۆشن و خۆشیان کڕیارن.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

"سرودی نیشتمانی بە قوتابیان دەڵێینەوە بۆ ئەوەی هەستی کوردایەتییان بەرز بێت"