"سروشت بە هاوکاری وردەزیندەوەرەکان دارە سووتاوەکان زیندوو دەکاتەوە"

پسپۆڕێکی ژینگە داوا دەکات داری سووتاو نەبڕنەوە

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

پسپۆڕێکی ژینگە لە هەڵەبجە، داوا لە هاوڵاتییان دەکات لە کاتی سووتانی دارستان و رووەکەکاندا پەلە نەکەن لە بڕینەوەی دارەکان، چونکە سروشت سیستمێکی ناوخۆیی بۆ چاکبوونەوە و دووبارە ژیاندنەوەی ئەو دارانە هەیە.

دکتۆر کارزان عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری  بۆردی ژینگەی هەڵەبجە بۆ 964 وتی، دارە سووتاوەکان تەنیا رووی دەرەوەیان زیانی بەردەکەوێ، بەڵام رەگەکانیان لەژێر خاکدا بە زیندوویی دەمێنێتەوە،  بڕینەوەی ئەم دارانە دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئەو دەرفەتەی کە سروشت بۆ سەرلەنوێ گەشەکردنەوەیان دەیڕەخسێنێت.

بە وتەی دکتۆر کارزان، دار و رووەکەکانی دەوروبەر لەگەڵ وردەزیندەوەرەکانی ناو خاک، بە شێوەیەکی بەکۆمەڵ هاوکاری داری سووتاو دەکەن و ئاو و خۆراکی پێویستی بۆ دابین دەکەن تا جارێکی دیکە گەشە بکاتەوە، بۆیە پێویستە مرۆڤیش هاوکاری سروشت بێت و ئەو دارانە لەناو نەبات.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە شوێنی خۆڵەمێشی ئاگرەکە؛ هەڵەبجە هەزاران نەمام و تۆو...

لە شوێنی خۆڵەمێشی ئاگرەکە؛ هەڵەبجە هەزاران نەمام و تۆوی بەڕوو دەچێنێتەوە