هەڵکەندنى بیرێکى نوێ بۆ گوندێکى دەورووبەرى هەولێر
ئەمساڵ وەزعەکە باشترە
پارساڵ؛ 45 بیر لە دەورووبەرى هەولێر وشک بوون
964+
وریا فەتاح
پێشبینی دەکەین ئەمساڵ 25 بیر ووشک ببێت بەهۆی کەمی قووڵەکانیان بە بەراورد لەگەڵ بیرەکانی نزیکیان لە
لە ساڵى 2025 دا، 45 بیر لە دەورووبەرى هەولێر وشکیان کردووە، بەهۆى بارانبارین ئەم وەرزەشەوە، چاوەڕێ دەکرێت لە 2026 دا، وشککردنى بیرەکان روو لە کەمبوونەوە بکەن.
لە 2024دا، 27 بیر لە دەورووبەرى هەولێر وشکبوون
رێزان سهعدی، بهڕێوهبهرى ئاوى دهوروبهرى ههولێر بە 964ـى وت،”لە ساڵى 2025دا، 45 بیر لە دەورووبەرى هەولێر وشکیان کردووە و 32 بیرى لێدراوەتەوە و 13 بیرى نوێش لێدراوە کە قوڵترینى 575 مەتر بووە و کەوتووەتە سنوورى شارۆچکەى مەلائۆمەر”.
لە ساڵى 2024 لە دەورووبەرى هەولێر 27 بیر وشکیان کردبوو، لە 2025 ژمارەى بیرى وشکبوو بەرزبووەوە بۆ 45 بیر، بەڵام رێزان سەعید، پێشبینى دەکات، بەهۆى ئەو بارانەى لەسەرەتاى وەرزى بارانبارینى ئەم وەرزە دەستى پێکردووە، بۆ ساڵى 2026 وەزعەکە باشتر بێت و تەنیا 25 بیر وشک ببن.
دەورووبەرى هەولێر سنوورى هەریەک لە قەزاکانى، مەخمور، قوشتەپە، خەبات، شەقڵاوە، هەریر و پیرمام، دەگرێتەوە و 1650 بیرى ئاویان هەیە.
ئەو بیرانەى وشکیان کردووە، کەوتوونەتە قوشتەپە، خەبات، کەورگۆسک، دیبەگە، هەریر، شەقڵاوە، زۆرترین بیریش لە قوشتەپە و خەبات وشکیان کردووە.
لە دەورووبەرى هەولێر 1570 بیر هەیە و ساڵى پار زۆربەیان بەهۆى وشکەساڵى و کەمبارانى، مەترس وشکبوونیان لەسەر بوو.