پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتیی شەترەنج لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
964+
ئاودێر عومەر – سلێمانی
له سلێمانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌تڕه‌نج ده‌ستیپێكرد، كه نزیکەی 170 یاریزان له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان تێیدا به‌شدارن.
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه لە فامیلی مۆڵ بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی و بە هاوکاری “فیشەر ئەکادیمی بۆ فێربوونی شەترەنج” ئەنجام دراوه.
ئەسعەد ئیسماعیل، ئەندامی فیدراسیۆنی شەترەنجی عێراق و سەرپەرشتیاری پاڵەوانیەتیەکە بە 964ی وت، “ساڵانە بۆ بەهێزکردنی یاریزانەکانمان بە سپۆنسەری فامیلی مۆڵ پاڵەوانیەتییەكه رێكده‌خه‌ین”.
“زیاتر لە 170 کەس ناویان تۆمار کردبوو، لە 5ی ئەم مانگەدا یەکەم یاری ئه‌نجام درا و 15 به‌شداربووش پاڵێوران و سەرکەوتوون، لەگەڵ ئەو یاریزانانەی پۆلێنكراون و رێتینیان هەیە و ناویان لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیدایە”، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل وای وت.
سەرپەرشتیاری پاڵەوانیەتیەکە ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئەمڕۆ 60 یاریزان لە هەموو تەمەنە جیاوازەکان بەشداربوون، هەر یاریزانێك پێنج یاریی کردووه و سبەی چوار یاریی کۆتایی دەکرێت، براوەی یەکەم و دووەم و سێیەم خەڵات دەکرێن، لەگەڵ بەتەمەنترین و منداڵترین به‌شداربووش بە هەمان شێوە خەڵات دەکرێن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا