" کاسبیان نەهێشتووە"
بارهەڵگرانی گەرمیان لە دژی بارهەڵگرانی تورکی و ئێرانی گردبوونەوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
شۆفێرانی بارھەڵگر لە گەرمیان ئەمە دووەمجارە دژی بارھەڵگرە ئێرانی و تورکیەکان گردبونەوە دەکەن، ئەوان دەڵێن، باری ترانزێت کە ئەوان دەیکەن بێ ئیشی کردوون و کاسبیان بۆ ئەوان نەھێشتووە.
بێبەش ئەدھەم، یەکێک لەو بارهەڵگرانە بە 964 ن وت، ئەو بارگەڵگرە بیانیانە کاتێک دێن بارێک لەگەڵ خۆیان دەهێنن بەڵام کە دەشگەڕێنەوە بەهەمان شێوە بە بەتاڵی ناڕۆن و ئەو نرخەی بارەکەشی پێدەبەنەوە لەوە گرانترە کە ئێمە دەمانبرد.
وتیشی “ئێمە باج و رسوومات دەدەینە حکومەت بەڵام ئەوان هیچ بڕە پارەیەکیش نادەن”.
مەحمود عەلییش دەڵێت، مانگێکە بارم بارنەکردووەم ئەگەر هەشبێت دەبێ ماوەی دوو هەفتە چاوەڕێ بکەین”.
بارهەڵگرەکان داواکارن لایەنی پەیوەندیدار چارەسەری ئەم کێشەیان بۆ بکات، چونکە لەم مانگەدا ئەمە دووەمجارە گرددەبنەوە و دەشڵێن،”تا کێشەکەمان چارەسەر نەکرێت، واز لە گردبوونەوەکانمان ناهێنین”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن