هاتە 64 دۆلار

نرخی نەوت لە چاو دوێنێدا دابەزیوە

964+

توانا نەقی

نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی لە چاو دوێنێدا زیاتر دابەزینی بەخۆیەوەبینی، ئەمەش بەهۆی گەڕانەوەی نەوتی ڤەنزوێلایە بۆ بازاڕی جیهانی و هەروەها بارودۆخی ئێران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.1.2026 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار 42 سەنت مامەڵە پێوەدەکرێت لەچاو دوێنێ ئێوارەدا بە رێژەی 2.10٪ دابەیوە.

هەرچی نەوتی خاوی تێکساسیشە هاتووەتە 60 دۆلار و 03 سەنت و بەرێژەی 1.99٪ دابەزیوە.

هاوكات سووككردنی سزاكان و واژۆكردنی رێككەوتنی نوێ لەگەڵ واشنتن، وایكرد نەوتی ڤەنزوێلا بگەڕێتەوە بازاڕی جیهان و رەوانەی بەندەرە سەرەكییەكانی بكرێت، ئەوەتا دوو بارهەڵگر نزیكەی 1.8 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئەو وڵاتەیان بۆ بازاڕی جیهانی گواستەوە وەك سەرەتایەك بۆ گەڕانەوە بۆ بازاڕی نەوت، ئەمەش بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی كاریگەری بەسەر نرخی نەوت هەیە.