بە رووداوی هاتوچۆ
شۆفێری پیکابێک لە رێگای کۆیە – دوکان گیانی لەدەست دا
964+
دەریا ئەحمەد – کۆیە
شەوی رابردوو لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆ دا لە رێگەی نێوان کۆیە ــ دوکان، شوفێرێکی هاوڵاتی گیانی لەدەست دا.
سەنگەر سەڵاحەدین بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیە بە 964ـی وت، رووداوەکە کاتژمێر 12:00ــەی شەو بووە لای کارگەی ئارد لە نزیک کۆیە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و پیکاب تۆیۆتایەک.
وتیشی، پیکابەکە تەنیا شۆفێرەکەی تێدابووە و ئەویش گیانی لەدەست داوە.
لەماوەی دوو هەفتەدا، ئەمە دووەم رووداوی سەختی هاتوچۆیە کە لەو رێگایە رووبدات و لە کۆتا رۆژی ساڵی رابردووش هەر لە دوەرووبەری شوێنی ئەم رووداوە، تۆیۆتا هایلوکسێک و مەلیکەیەک پێکیاندادا و 4 کەسیش لەو رووداوە گیانیان لەدەستدابوو.
پێداچوونەوە: توانا نەقی