تەرمێک لە پزیشکی دادوەری کەلارە و کەس زانیاری له‌سه‌ر نادات 

+964
‎هونەر فارس – گەرمیان

‎ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 7.3.2023 پیشەوەرێك لە ناوچەی پیشەسازیی كەلار كوژرا، تا ئێستاش لایەنی فەرمی زانیاری لەسەر هۆكاری كوشتنەكەی نادەن.

‎بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی 964 ئەوكەسەی كوژراوە، ناوی “ن. ئ”ـە و لەدایکبووی 1974 و گولەیەک لە سینگی دراوە  و پیشەی كوورەچییە.

دوای هەوڵێكی زۆری تۆڕی 964 بۆ وەرگرتنی زانیاری لە بارەی کوژراوەکەوە، عەلی جەمال قه‌دوری هەواڵەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.

ئێستا تەرمی کوژراوەکە لە پزیشکی دادی کەلارە، بەڵام بە بیانووی نەبوونی وتەبێژ و سەرقاڵی، بەشی ئێشکگری پزیشکی داد، ئامادە نەبوون هیچ زانیارییەک لە بارەی روووداوەکەوە بده‌ن.