جامی سوپەری ئیسپانیا؛ کێبڕکێی دوو زلهێزەکە بۆ یەکەم نازناو

964+

وریا فەتاح

جامی سوپەری ئیسپانیا، یەکێکە لە پڕبینەرترین پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێ لەسەر ئاستی جیهان، کە ساڵانە لە گەرمەی زستانێکى ساردا، جۆش و خرۆشێکی تایبەت دەبەخشێتە هاندەران. ئەم پاڵەوانێتییە کە مێژووەکەی بۆ ساڵی 1982 دەگەڕێتەوە، پێشتر تەنیا یەک یاری بوو لە نێوان پاڵەوانی “لالیگا” و براوەی “جامی شا”، بەڵام لە ساڵی 2020ـەوە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی بەسەردا هات و بوو بە سیستەمی “چوارگۆشەی زێڕین”.

لە ئێستادا، پاڵەوانێتییەکە بە بەشداریی چوار یانە (پاڵەوان و پلەی دووەمی لالیگا، لەگەڵ هەردوو فیناڵیستی جامی شا) لە وڵاتی سعودیە بەڕێوەدەچێت. ئەم هەنگاوە تەنیا بۆ لایەنی دارایی نییە، بەڵکو ئامانج لێی جیهانیترکردنی براندی تۆپی پێی ئیسپانیایە.

گرنگیی ئەم جامە لەوەدایە کە یەکەمین تاقیکردنەوەی راستەقینەی یانە گەورەکانە لە ناوەڕاستی وەرزدا و زۆرجار دەبێتە مەیدانی ڕووبەڕووبوونەوەی “کلاسیکۆ” لە نێوان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە، هەر وەک ئەوەى ئەمڕۆ روودەدات و هەردوکیان رووبەڕووى یەکترى دەوەستن.

جامی سوپەر تەنیا پارچە کانزایەک نییە، بەڵکو وەرچەرخانێکی دەروونییە بۆ ئەو یانەیەی دەبێتە پاڵەوان، چونکە پاڵنەرێکی بەهێزە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکانی دیکەی کۆتایی وەرز.

ئەمشەویش چاوەکان لەسەر ململانێی هەردوو جەمسەرەکەى ئیسپانیان بۆ بەرزکردنەوەی جامەکە لە ناو جەرگەی بیاباندا، کە تێیدا مێژوو و نوێگەری پێکەوە کۆدەبنەوە.

ئەم ئێوارەیە چاوەکان لەسەر کلاسیکۆی جیهانە و راهێنەری ...

ئەم ئێوارەیە چاوەکان لەسەر کلاسیکۆی جیهانە و راهێنەری لیڤەرپوولیش چارەی نەماوە