ئیدارەى راپەڕین و سۆران بەیەکەوە دەبەستێتەوە
بە بەفر گیراوە؛ خۆتان لە زینى وەرتێ مەدەن
964+
وریا فەتاح
بەهۆى ئەو بەفرە زۆرەى باریوە، رێگاى زینى وەرتێ داخراوە و هاتوچۆى پێدا ناکرێت.
شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەرى ناحیەى وەرتێ بە 964ـى وت،”بەفرێکى زۆر لە لۆفەکانى زینى وەرتێ باریوە و بەهۆیەوە هاتوچۆکردن لەو رێگەیەوە پەکى کەوتووە”.
وەک ئەوەى باسى دەکات، تیمەکان سەرقاڵن و لە دواى کاتژمێر 1ـى دوانیوەڕۆوە دەست بە پاککردنەوە دەکەن، بۆ ئەوەى بۆ دوانیوەڕۆ ئامادەبن.
داواش دەکات، شۆفێران خۆیان لە رێگەى زینى وەرتێ نەدەن و لەگەڵ کردنەوەى ئاگاداریان دەکەن.
ئاکام غەفور، پەیامنێرى 964 چووەتە ناو بەفرەکەى زینى وەرتێ و بە ئەستەم تواناى دەرچوونى هەیە و بەفر تا کەمەرى هاتووە.
رێگەی زینی وەرتێ، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و راپەڕین بەیەکەوە دەبەستێتەوە، کە بە شاخێکدا تێپەڕێت و لۆفاویى و سەختە، هەر لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما ئەو رێگەیە دەبێتە بەستەڵەک و بەفر، نەبوونی گاردرێلی تەنیشتی رێگا و هێمای هاتووچۆش رێگاکەی مەترسیدارتر کردوو.